Necat Hazar,123
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
وان – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆر سه‌رۆك شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ئێرجیش سه‌ربه پارێزگای وان، یڵدز چه‌تین كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه و به‌رپرسی لقی ئێرجیشی هه‌ده‌په، شاكر ئاسڵ ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئێرجیش رایگه‌یاندووه، به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ رێگه‌گرتن له چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه و هاوكارانیان.
له‌و میانه‌یه‌دا و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئێرجیش به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه" سه‌رۆك شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ئێرجیش سه‌ربه پارێزگای وان یڵدز چه‌تین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، بایرام چیچه‌ك كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ن و به‌رپرسی لقی ئێرجیشی هه‌ده‌په شاكر ئاسڵ و كارگێڕی لقی ئێجریشی هه‌ده‌په، هوجرهت كاندهمیر ده‌ستگیركران.
دوای پشكنینی تۆمه‌تباران و ناونیشانهكانیشیان ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری دیجیتاڵی دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
راییكردنی كاره‌كانی ئه‌و چوار تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه له ئاسایش به‌رده‌وامه.