Ruslan Rehimov
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
باكو - AA
له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجامی حهوتهمین لووتکەی سه‌رۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئەنجوومەنی هاریکاری وڵاتانی تورک زمان (كۆنسه‌ی تورك) كه له ئازه‌ربایجان رێكخرا، بڕیاردرا به پشتیوانیكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی.
لووتكه‌كه كه به میوانداری سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ رێكخرا هه‌ر یه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سهركۆمار و دامه‌زرێنه‌ری كازاخستان، نورسوڵتان نازاربایێڤ و سه‌ركۆماری قرغیزستان، سورۆنبای جهینبوكۆڤ و سه‌ركۆماری ئۆزبه‌كستان، شه‌وكه‌ت میرزییۆیێڤ به‌شداریان كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌نگاریا، ڤیكتۆر ئۆربان ئه‌ندامی چاودێری كۆنسه‌ی تورك له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركمانستان، پورلی ئاغامورادۆڤ كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نییه، به‌ڵام به‌شداری چالاكییه‌كان ده‌كات، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی پاش كۆبوونه‌وه‌كه په‌سه‌ندكرا و له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانه‌وه واژووكرا، سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی هاتووه ''كۆنسه‌ی تورك ئومێد و باوه‌ڕی خۆی به‌یان ده‌كات كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی هاوكار ده‌بێت له ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، رزگاركردنی سوورییه‌كان له سته‌می تیرۆریستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سووریانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ربوون بۆ نیشتیمانی سه‌ره‌كی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئارام".