Ferdi Türkten
17 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: ''لە دانووستانەکانی ئەمڕۆدا لە سایەی رێبەرایەتی بەڕێز سەرکۆمارمان، داخوازییەکانمان بەدەست ھێنا''.
مەولود چاوشئۆغڵو لە دوای کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس و کۆبوونەوەی نێو شاندەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رێکخست.
چاوشئۆغڵو لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و تورکیا گوتی: ''لە دانووستانەکانی ئەمڕۆدا لە سایەی رێبەرایەتی بەڕێز سەرکۆمارمان، داخوازییەکانمان بەدەست ھێنا''.
راشیگەیاند: "تەنھا لە دوای دەرچوونی تیرۆریستان، پرسی راگرتنی ئۆپەراسیۆن دەبێتە جێگەی باس".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی رێککەوتنەکەی نێوانیان ئاشکراشی کرد کە:''رێککەوتن لەسەر کۆکردنەوەی چەکە قورسەکانی یەپەگە، لەناوبردنی پێگە و سەکۆکانی کرا''.
مەولود چاوشئۆغڵو باسی لە راگرتنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی بۆ ماوەی ١٢٠ کاتژمێر کرد و گوتی: "بۆ دەرچوونی یەپەگە/پەکەکە لە ماوەی ١٢٠ کاتژمێردا، ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی رادەگرین، ئەمە ئاگربەست نییە".
ھەروەھا گوتی: ''لە خۆرھەڵاتی فورات، ھاریکار و ھەماھەنگ دەبین لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش'' .
چاوشئۆغڵو لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گوتیشی: ''تا ئەمڕۆ تورکیا بەرەنگارییەکی زۆر پێداگرانەی کرد دژ بە داعش. تورکیا لە سووریا سێ ھەزار تیرۆریستی داعشی لەچالاکی خستووە ، لەگەڵ عێراقدا تێکڕا زیاتر لە چوار ھەزار داعشی لەچالاکی خستووە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، چاوشئۆغڵو گوتیشی: ''وەک پێنس گوتی، شتێکمان نەگوت وەک ئەوەی ئێمە ناچینە ئەوێ. ئێمە بەڵێنی کۆبانی یان شوێنێکی دیکەمان نەبووە''.
چاوشئۆغڵو ئەوەشی گوت: ''دوای ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتوون، تا ئێستا زیاتر لە ٣٦٥ ھەزار سووریمان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو شوێنانەی لە داعش و پەکەکەمان پاککردووەتەوە''.
چاوشئۆغڵو ھەروەھا گوتی: ''بەڕێز سەرکۆمارمان خۆی بە ترەمپی گوت کە ئێمە لەگەڵ ھیچ تیرۆریستێکدا ناچینە دانووستانەوە''.
لەبارەی نامەکەی ترەمپ ، چاوشئۆغڵو گوتی: ''(نامەکەی ترەمپ) ئێمە کەی دەستمان بە ئۆپەراسیۆنەکە کرد، لە نۆی مانگدا دەستمان پێکرد. لەبەرئەوە ئێمە لە گۆڕەپاندا وەڵاممان دایەوە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە مانەوەی سەربازانی وڵاتکەی لە سووریا کرد و گوتی: ''ماوە دان، بەو واتایە نایەت کە ئێمە سەربازانمان و ھێزەکانمان لەوێ بکشێنینەوە. ئێمە لەوێ دەبین، ھەر لەوێ دەبین''.
وەزیری دەرەوە گوتیشی: "لێرەدا تەنھا پرسی چوونە دەرەوەی یەپەگە بەس نییە، بەڵکو لە پاڵ ئەمە وەرگرتنی چەکەکانی دەستی یەپەگەیە، لەمەش زیاتر لەناوبردنی گشت پێگەکانی شەڕ (ھی یەپەگە) و خاپوورکردنی سەکۆکانیان (ھی یەپەگە) دەگرێتەوە".
چاوشئۆغڵو ھەر لە بارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام گوتیشی: "پێویستە ھیچ تیرۆریستێک لە رۆژھەڵاتی فوڕات بە قوڵای ٢٠ میل واتە ٣٢ کیلۆمەتر، تا سنووری عێراق بە درێژای ٤٤٤ کیلۆمەتر نەمێنێت و گشت ئەم ناوچەیە وەک ناوچەی ئارام دروست بکرێت. لە رووی ئاسایشی ئێمە ئەوە گرنگە".
چاوشئۆغڵو لە کۆتایدا جارێکی تر لە بارەی نامەکەی ترەمپ رونکردنەوەی داو گوتی: ''(شێوازی نامەکەی ترەمپ) لێکدانەوەی زۆر ھەیە لەسەر بنەمای ئەوەی بێ ئاستییەکی لەو شێوەیەمان لە کۆمەڵگەی ئەمریکی نەبینی. کاتێ بێ ئاستییەکی لەو شێوەیە دەبێت، کاری دروست ئەوەیە کە کۆماری تورکیا دەوڵەتێکی جددیە. دەوڵەت بەڕێوەدەبەین. ھیچ کات سەرکۆمارمان دانەبەزیوە بۆ ئاستێکی لەو شێوەیە، داش نابەزێت''.