Sarmand Hameed
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2019
هەولێر - AA
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی په‌یامێکی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له مووسڵ کرد و هه‌موو هاوکاری و پشتیوانییه‌کی داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ لێقه‌وماوان نیشان دا .
ئەمە ده‌قی په‌یامەکەی نێچیرڤان بارزانییە:
ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له ڕووباری دیجله‌دا له مووسڵ ده‌رده‌بڕین.
پرسه و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌ین و له‌م کاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا له‌گه‌ڵیانین. خوای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامییان پێ ببه‌خشێت و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ڕزگاربووان ده‌خوازین. هیوادارین ڕووداوی دڵته‌زێنی وا قه‌ت دووباره نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له ساتی یه‌که‌می ڕووداوه‌که‌وه له نزیکه‌وه چاودێریی دۆخه‌که و پێشهاته‌کان ده‌که‌ین، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌کراون و له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک، نه‌خۆشخانه و به‌شه‌کانی فریاکه‌وتنیش له هه‌رێمی کوردستان له پێشوازیی لێقه‌وماواندان.
خوای گه‌وره پشتیوان و هاریکار بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
٢٠١٩/٣/٢١