Sertaç Bulur,Orhan Onur Gemici
19 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆسەر رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە\کەجەکە لە ٢٩ شاردا، لەنێویاندا دیاربەکر، ماردین و وان ٤١٨ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆسەر رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە\کەجەکە لە ٢٩ شاردا، لەنێویاندا دیاربەکر، ماردین و وان ٤١٨ گومانلێکراو دەستگیرکران و ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامیان هەیە.