Barış Gündoğan
12 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا، رایگەیاند تیرۆریستێکی سەربە پەيەدە/یەپەگە کە بە رێگەی نایاساییەوە ھاتووەتە نێو تورکیا، لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە ئورفا دەستگیرکرا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی ناوخۆیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە،لە ئەنجامی ئەو کارانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ئورفا بەڕێوەچووە، لە شارۆچکەی سوروچ چوار کەس کە جێگەى گومانبوون، وەستێنراون.
لەئەنجامی پشکنینەکان، دەركەوت کە ئەو چوار کەسە بەڕێگەی نایاسایی ھاتوونەتە نێو تورکیاوە.
لە پاڵ ئەمەش دەرکەوتووە کە يەكێك لەو چوار كەسە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەيەدە/یەپەگەیە، لە ئەنجامی پشکنینی جانتاكەى دەست بەسەر ١٠٠ فیوزی بەدەست دروستکراو و دوو فیوزی دروستکرا و فلاش میمۆرییەک گیرا.
دواى وردبوونەوە لەو فلاش میمۆرییەی کە لە جانتای تیرۆریستەکەدا بوو، ١٠ کیلۆ بۆمبی دروستکراوی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە لەسەر رێگای ئورفا-ئادییامان، لە لایەن تیمەکانەوە پووچەڵکرایەوە.