Sinan Uslu
10 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''لەو باوەڕەدام دەستووری نوێمان کە رەنگدانەوەی هێزی ئیرادەی نیشتمانی دەبێت، ئەو ئامانجانەمان بە ئەنجام دەگەیەنێت کە بۆ سەدەمین ساڵیادی کۆمارەکەمان دیارییمانکردووە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند ''وەک وڵات و گەل بەهۆی بوونی پەرلەمانێکی لەمشێوەیە چەندە شانازی بکەین کەمە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە ئەرکێکی نوێ و مێژوویی دیکە چاوەڕوانی پەرلەمان دەکات و گوتی:
"بایەخ و چاوەڕوانییەکانی گەلەکەمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، هێز و ورەی ئامادەکردنی رەشنووسی دەستوورێکی نوێ و خستنەڕووی بۆ رای گشتی، بەئێمە بەخشی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکانی نووسینەوەی رەشنووسی نوێی دەستوور کرد و گوتی: "پێمانباشە لە قۆناغی ئامادەکردنی رەشنووسی نوێی دەستووردا، تەواوی پارتە سیاسییەکان ئامادەبن. بۆ ئەم بەمەستەش هەوڵێکی دڵسۆزانە دەخەینەگەڕ".
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند "بەبێ پەلەکردن، لەڕێی راوێژکردن بە هەموو چین و توێژەکانەوە، رەشنووسێکی نوێی دەستوور ئامادە دەکەین کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی سەدەی داهاتووبێت".
سەرکۆماری تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هه‌لومه‌رجی قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێ و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌مه زۆر گونجاون و گوتی: ''له پێناو سوودبینین له‌و ده‌رفه‌ته‌ی شایسته‌ی خۆمانه به مانای ته‌واوه‌تی له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان له هاوسه‌نگی هێزی ئابووری و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستیمان به میچێكی پته‌وتر هه‌یه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "وەک ئەو کادرانەی کە لە ١٨ ساڵی رابردوودا، بێ وێنەترین خزمەتی مێژووی کۆمارمان بە تورکیا کردووە، شەرەفی ئامادەکردنی یەکەم دەستووری مەدەنی نوێ بەدەست دەهێنین. وه‌رن با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه داواكارییه‌كانمان له‌باره‌ی ده‌ستووری نوێوه له‌مساڵدا ئاماده بكه‌ین و بكه‌وینه گفتوگۆ له‌سه‌ری".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەیشکرد کە ئەو پلانانەیان کە تایبەتن بە مافی مرۆڤ بەم نزیکانە بۆ رای گشتی دەخەنەڕوو و رایگەیاند ''لە پاڵ بابەتەکانی دیکەدا، چوارچێوەیەکی کورتکراوەش دەربارەی پرسی رەشنووسی نوێی دەستوور دەخەینەڕوو. دەمەوێت بۆ ئەو مەبەستەش بانگەوازێک ئاراستەی تەواوی پارتە سیاسییەکان، مامۆستایانی زانکۆ، زانکۆکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، راگەیاندکاران و هەموو چین و توێژەکانی وڵاتەکەمان بکەم. وەرن با هەموومان پێکەوە لەمساڵدا رەشنووسی نوێی دەستوور ئامادە بکەین و گفتوگۆی لەسەر بکەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "با لە بری دەستووری کودەتا، سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمار لەگەڵ دەستوورێکی نوێی مەدەنی بکەینەوە کە شایەنی گەل و وڵاتەکەمان بێت".
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ده‌ستوور وه‌ك پێویستییه‌كی سروشتی پێویسته و رایگەیاند '' ئه‌گه‌ر بكرێت ره‌چاوی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای تیادا بكرێت، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زۆرینه ناچارییه. ئه‌مه‌ش ته‌نها كاتێك به‌دی دێت كه به شێوه‌یه‌ك ئاماده بكرێت كه ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌خۆ بگرێت".