Semih Erdoğdu
31 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٧:١٦ خولەک بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە قەزای سندرگی سەربە پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە، کە چەقەکەی قەزای سندرگە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٢،٩ کیلۆمەتر ڕوویداوە.