Sümeyye Dilara Dinçer
15 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2023
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای تورکیای کرد لە دانمارک.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە دوێنی بۆ جارێکی دیکە قورئانی پیرۆز و ئاڵای تورکیا لە دانمارک سووتێندراون، سەرکۆنەی ئەنجامدانی ئەو پەلامارە سووکایەتیپێکەرە کراوە و تیایدا ھاتووە: "ئەم جۆرە پەلامارانە نانە ناو خانەی ئازادی رادەربڕینەوە. باڵیۆزخانەی دانمارک لە ئەنقەرە لەمە ئاگادار کراوەتەوە".
وەزارەتی دەرەوە نیگەرانی خۆی دەربڕیووە کە ئەم پەلامارە یەکێکە لە نموونە بەرجەستەکانی ئەوەی لەم ماوەیەی دواییدا پەلاماردانی پیرۆزییەکانی ئیسلام و دژایەتی بیانییەکان تەشەنەی سەندووە، نووسیوویەتی: "بێباکی دانمار لەمبارەیەوە دەرخەری ئەوەیە ئەو وڵاتە کاردانەوەی تەواوی مسوڵمانانی جیھان و ھەراسانبوونی ملیاران کەس بە ھەند وەرناگرێت".