Mahmut Nabi
15 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
فرۆشی خانوبەرەی تورکیا بە کەسانی بیانی لە مانگی ئاداری ٢٠٢٢ بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی لە سەدا ٣١ زیادی کردووە.
بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، تێکڕای فرۆسی خانووبەرە لە میانی مانگی ئاداری ٢٠٢٢ لە تورکیادا ١٣٤ هەزار و ١٧٠ یەکەی نیشتەجێبوون بووە.
هەر بەپێی داتاکان، لەو ژمارەیە، پێنج هەزار و ٥٦٧ یەکەی نیشتەجێبوون کە دەکاتە لە سەدا ٤.١ی کۆی خانوبەرە فرۆشراوەکان لە مانگی ئاداردا.
هاوکات پارێزگای ئیستانبوڵ بە دوو هەزار و ٢٤٥ خانوو لە ریزبەندی یەکەم و ئانتاڵیا بە هەزار و ٤٣٤ یەکەی نیشتەجێبوون لە ریزبەندی دووەم و ئەنقەرە بە ٣٤٧ یەکەی نیشتەجێبوون لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، ئێرانییەکان لە پلەی یەکەم دێن لە کڕینی خانوبەرە بە ٧٨٤ خانوو، عێراقییەکان بە ٧٤١ یەکەی نیشتەجێبوون لە پلەی دووەم و رووسەکان بە ٥٤٧ لە ریزبەندی سێیەم دێت.