Muhammed Nuri Erdoğan
07 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕاگەیاند، لە سەرانسەری تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە داواکراو بوون و چوار هەزار و ٨٥٣ کەس دەستگیر کران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا باسی لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی بازنە-١٠ کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە داواکراو بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بازنە-١٠ کە هاوکات لە ٨١ پارێزگا بەڕێوەچوو، چوار هەزار و ٨٥٣ کەس دەستگیر کران کە بە تۆمەتی جۆراوجۆر وەک دزی، ساختەکاری، دەستدرێژی، ماددەی هۆشبەر و تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەییەکان داواکراو بوون".