Muhammed Nuri Erdoğan
10 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لێپرسینەوە لە تاوانبارانی کوشتنی نارین دەکرێت".
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماریی، سەرکۆمار ئەردۆغان لێدوانی بۆ ڕای گشتی دا.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی گیانلەدەستدانی نارین'ی تەمەن هەشت ساڵان کە دوای ١٩ ڕۆژ لە بزربوونی، تەرمەکەی لە شارۆچکەی باغڵاو لە دیاربەکر دۆزرایەوە و کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە، قسەی کرد و گوتی: "بە ناخۆشییەوە پێشوازیمان کرد لە کردنەوەی قوتابخانەکان کە پڕ بوون لەو منداڵانەی کە بە دڵخۆشییەوە دەستیان بە خوێندن کرد و ئەوەش بە هۆی هەواڵی کوشتنی نارین بوو. ئەوە گڕی خستە ناو دڵی هەموو لایەکمان. بکوژانی نارین بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و وەڵامدەر دەبن. خۆم لە نزیکەوە چاودێری ئەو دۆسیەیە دەکەم بۆ ئەوەی تاوانباران ڕووبەڕووی قورسترین سزا ببنەوە. نەک تەنیا تاوانباری کوشتنی نارین، بەڵکو بە پێداگرییەوە بەرەنگاری هەموو ئەو تاوانانە دەبینەوە هەر لە تیرۆریستانی جوداخوازەوە تا بازرگانانی مادەی هۆشبەر و چەتەکانەوە".