Ali Kemal Akan
06 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی توركیا، مو‌سا ئاڤسهڤهر وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ش ده‌ستنیشانكرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركۆمارمان، به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، یاشار گوله‌ری كردووه‌ته وه‌زیری به‌رگریی، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، مو‌سا ئاڤسهڤهر سه‌ره‌ڕای كاره‌كه‌ی خۆی، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا ئه‌ركدار كراوه".