Merve Yıldızalp
03 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕاگەیاند، لە سەرانسەری تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە داواکراو بوون و لەو چوارچێوەیەدا سێ هەزار و ٧٦٥ کەس دەستگیر کران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، یەرلیکایا باسی لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی بازنە-١٣ کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە داواکراو بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بازنە-١٣ کە هاوکات لە ٨١ پارێزگا بەڕێوەچوو، سێ هەزار و ٧٦٥ کەس دەستگیر کران کە بە تۆمەتی جۆراوجۆر وەک دزی، ساختەکاری، دەستدرێژی، ماددەی هۆشبەر و تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەییەکان داواکراو بوون".