Muhammed Nuri Erdoğan
19 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسی کارگێڕی و دارایی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شام، حوزەیفە مووری لە مێرسین دەستگیر کرد.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەست کەوتوون، ئەو تیرۆریستە بە ناوی خوازراوی ئەیوب، ئەرکی دابین کردنی سەرچاوە داراییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە ناوچە پێکدادانەکان لە ئەستۆ بووە و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی میت و پۆلیسی تورکیا لە مێرسین دەستگیر کراوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٨ هەزار و ٨٠٠ دۆلار، ١٤ هەزار و ٩٥٠ یۆرۆ و ٣١ هەزار و ٨٠٠ لیرەی تورکی و ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵی دەستی بەسەردا گیرا.
زانرا کە تیرۆریست حوزەیفە مووری لەبارەی تێکەڵبوونی بە ڕێکخراوەکە، چالاکییەکانی لە سووریا و تورکیا، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و حەواڵەکردنی پارە، زانیاری تەواوی ئاشکرا کردووە.