Hüseyin Cem Dağıstanlı
02 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار گولەر پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە پەراوێژی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا، گولەر پێشوازی لە بارزانی کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار گولەر لە پەراوێزی دیدارەکانی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا، پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی کرد".