Emre Ilıkan,İbrahim Yaldız,Şener Toktaş,Sayim Harmancı
07 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2024
وان - AA
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی کە پارێزگاکانی وان، هەکاری، مووش و بەدلیسی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆی ٨٠ ئاوایی و ناوچەی نیشتەجێبوونی گیراوە.
بەفربارین پارێزگای وان، هەکاری، مووش و بەدلیس لە ڕۆژهەڵاتی تورکیای گرتووەتەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانی پاککردەوەی ڕێگەوباون ڕێگەی هاتوچۆی نێوان سەدان گوند و ئاواییان کردووەتەوە.
تا ئێستاش بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفرەوە بەشێک لە ڕێگەکانی هاتوچۆ نەکراوەتەوە.
لە ئێستادا هەوڵەکانی تیمەکانی ڕێگەوبان و شارەوانی لە هەر کام لەو پارێزگایانە بۆ کردنەوەی ڕێگەی نێوان ٨٠ گوند کە داخراوە، بەردەوامە.