Büşranur Koca
28 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، نوح یڵماز لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، حەسەن توران و سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی کۆبووەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری ئێکسی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە جێگری وەزیری دەرەوە یڵماز لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق توران و سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ساڵحی کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی کەرکووک کراوە و، هاتووە: "تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی تورکمانەکانی عێراق".