Yusuf Özcan
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2021
پاریس - AA
لە هەفتەی دەیەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی فەڕەنسا (Ligue 1) یانەی پاریس سانت جێرمان بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی ئانژە-ی بردەوە.
پاریس سانت جێرمان رووبەڕووی نزیکترین رکابەری خۆی بووەوە کە یانەی ئانژە-یە.
لە خولەکی ٣٦ی یارییەکەدا یاریزان، ئەنجێلۆ فولگینی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئانژە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٦٩دا یاریزان پێرێیرا گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆ پاریس سانت جێرمان تۆمار کرد.
لە ساتەکانی کۆتایی یارییەکەدا و لە خولەکی ٨٧دا یاریزان، کیلیان مباپێ گۆڵی دووەمی بۆ پاریس سانت جێرمان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ئەو یانەیە کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سانت جێرمان ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢٧ خاڵ بەرز کردەوە و یانەی ئانژە هەر لە ١٦ خاڵدا مایەوە.