Büşra Selvi Öğütcen,Zuhal Demirci
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە جیهاندا زیاتر لە ٥٣ ملیۆن و ٧٦٦ هەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ماڵپەڕی "Worldometer" کە بەردەوام نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە لە نوێترین ئاماردا ئەوەی خستوەتەڕوو کە تا ئێستا یەک ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٧٠٣ کەس لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٣ ملیۆن و ٧٦٦ هەزار و ٧٠٧ حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراون.
هەروەها ٣٧ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ٢٩٣ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
١٤ ملیۆن و ٩٢١ هەزار و ٧١١ توشبووی دیکەش چارەسەریان بەردەوامە.
زۆرترین حاڵەتیش لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە ١١ ملیۆن و ٦٦ هەزار و ٥٤٦ حاڵەتی توشبوون و ٢٤٩ هەزار و ٩٩٨ حاڵەتی گیان لەدەستدانە.