Zana Natık Kerem
13 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆمارکرا، ئەوەیش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە کە بەهۆی پەتاکەوە لەو وڵاتە تۆمار بکرێت.
شانەی قەیرانە تەندروستییەکان لە پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوە داوە کە گۆشتفرۆشێک لە پارێزگاکە بەھۆی تووشبوونی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی گیانی لەدەستداوە، و شانهكه رایگهیاندووه: "سەرجەم ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبووەکەدا ھەبوو، کەرەنتین کراون و شوێنکارەکەیش داخراوە".
شانەی قەیرانە تەندروستییەکان لە پارێزگای نەینەوا داوای لە ھاووڵاتییان کردووە کە بەھیچ شێوەیەک گۆشت لە سەربڕخانە نافەرمییەکان نەکڕن.
یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە عێراق لە ٢٦ی حوەزیرانی رابردوودا، تۆمارکرابوو.
بەپێی زانیارییهكانی رێکخراوی تەندورستیی جیھانیی، رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوه، دەگاتە ٤٠ لەسەدا.