Fakhradin Ibrahim Mohammad
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
هەولێر- AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمەش بەرزترین ژمارەی تووشبوونه بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢١دا.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٥٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٥٦٦ کەس، ٥٤١ لە سلێمانی، ٢٨٤ لە دهۆک، ٤١ لە گەرمیان، ١٤ لە راپەڕین و ١٠ کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥١ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣١١ کەس، ٢٠٨ لە سلێمانی، ٩٧ لە هەولێر، ٣٢ لە گەرمیان، دوو لە راپەڕین و یەک کەسیش لە هەڵەبجە بووە.
ههر لهو ماوهیهدا، شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە سێ لە سلێمانی، دوو لە دهۆک و یەک کەسیش لە هەولێر بووە.
جێی ئاماژەیە، دوایین ژمارەی پێوانەیی تووشبووانی رۆژانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١دا رۆژی ١٢ی تەمووز بە تۆمارکردنی هەزار و ٣٦٨ حاڵەت، تۆمارکرابوو.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٢٨٦ هەزار و ٢١٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٢٠٣ هەزار و ٥٩٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٥٨٠ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٨٦ هەزار و ٢٣٨ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١٢ هەزار و ٧٧٢ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.