Sayed Khodaiberdi Sadat,Muhammed Ali Kamal
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
كابول- AA
له ئه‌نجامی درووستبوونی لافاو به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه له ویلایەتی په‌روان باکووری رۆژهەڵاتی ئه‌فغانستان، ٤٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی ویلایەتی په‌روان، واحیده شههكار له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بارانی به‌لێزمه كه سه‌رله به‌یانی دوێنێ ده‌ستی پێ كرد، بووه‌ته هۆی درووستبوونی لافاو.
واحیده شههكار باسی له‌وه‌یش كرد، به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه تا ئێستا ٤٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو بوون به‌ژێر ئاوه‌وه و كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی هاووڵاتییان درێژه‌ی هه‌یه.