Ahmet Dursun
13 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2025
تاران - AA
ئیسرائیل سەرلەنوێ هێرشی کردەوە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ناوچەی نەتەنز لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران.
تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران بڵاویکردەوە، ئیسرائیل سەرلەنوێ هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆش هێرشی کردە سەری.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر تارانی پایتەختی ئێران و تەبرێز و دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئەسفەهان و شارەکانی لوڕستان و کرماشان.
ئاماژە بەوە کرا کە هیچ دزەکردنێک لە دامەزراوەی ئەتۆمییەکەی نەتەنز ڕووینەداوە.
لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران، فەریق ڕوکن محەمەد باقری و فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، فەریق ڕوکن حوسێن سەلامی و چەند بەرپرسی باڵای سەربازی و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر تارانی پایتەخت، شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی کراونەتە ئامانج و، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیانی مەدەنی لەنێویاندا ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوە.