Ahmet Dursun
18 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
ئێران کوژرانی حەوت کەسی لەو هێرشەدا ڕاگەیاند کە لەلایەن پاکستانەوە کرایە سەر گوندێک لەسەر سنوورى پاکستان.
جێگری پارێزگاری سیستان-بەلوچستان، عەلی ڕەزا مەرحەمەتی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی فەڕمی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد کە بەیانی ئەمڕۆ پاکستان هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر گوندێکی ناوچەی سنوور.
بەرپرسە ئێرانییەکە ڕایگەیاند: "لەم هێرشەدا سێ ژن و چوار منداڵ کە ئێرانی نین، گیانیان لەدەستداوە".
مەرحەمەتی باسی لەوەیش کرد کە لە شاری سەراوانی سەربە پارێزگايەکە تەقینەوە ڕوویداوە، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.