Zana Natık Kerem
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
کابول ــ AA
بەرپرسانی ئەمنی ئەفغانستان رایانگەیاند کە لە ئاکامی کردەیەکی خۆکوژی لە شاری کابولی پایتەخت، چوار کارمەندی ھەواڵگری کوژراون.
گوتەبێژ بەناوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کابول، حشمەت ستانیکزی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، کەسێکی خۆکوژ لە میانی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی کارمەندانی ھەواڵگری لە ناوچەی کامبانی خۆی تەقاندووەتەوە.
حشمەت ستانیکزی ئاماژەی بەوەدا کە لە ئاکامی کردە خۆکوژییەکەدا، چوار کارمەندی ھەواڵگری کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە شاھید حاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.