Şerife Çetin
05 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2023
نیویۆرک – AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی حەوتی تەمووز بۆ تاوتوێکردنی دۆخی خاکی فەڵەستینی داگیرکراو کۆدەبێتەوە.
نوێنەرایەتیی هەمیشەیی بەریتانیا کە سەرۆکایەتیی کاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، ئیمارات داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی فەڵەستین.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە رۆژی هەینی حەوتی تەمووز، ١٥ ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئەم مەبەستە کۆدەبنەوە.
نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باربارا ودوارد لە سێی تەمووز رایگەیاند لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی شاری جەنین دەکەن لە کەناری رۆژئاوا و جەختی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان فەڵەستین ئیسرائیل کردەوە بە دامەزراندنی دوو دەوڵەت.