Zuhal Demirci
01 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2022
لەندەن – AA
بەریتانیا بە هۆی هاندانی هاووڵاتییانی رووسیا بۆ ئەوەی ببن بە سەرباز بۆ جەنگی ئۆکراینا و کارپێکردن بەو بڕیارە، بڕیاری دا ٢٢ بەرپرسی رووسیا کە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی رووسیا، دەنیس مانتورۆڤ'یشیان لەنێودایە بخاتە لیستی سزاکانیيەوە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بە هۆی هاندانی هاووڵاتییانی رووسیا بۆ ئەوەی ببن بە سەرباز بۆ جەنگی ئۆکراینا و کارپێکردن بەو بڕیارە، ٢٢ بەرپرسی رووسیایان خستووەتە لیستی سزاکانەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی رووسیا، دەنیس مانتورۆڤ لەنێو لیستی سزادراواندایە.