Ahmet Furkan Mercan
06 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژهی بهوه كرد بڕیاریان داوە پرۆژەی ئازادی کە وەک دەسپێشخەرییەکی هاوکاری بۆ تێپەڕبوونی ئەو کەشتییانەی لە گەرووی هورمز گیریانخواردووە ناوزهند دەکرێت، بۆ ماوەیەکی کورت ڕابگرن.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕوونکردنەوەی له بارهی دوایین دۆخی پرۆژەی ئازادی لە گەرووی هورمز بڵاوکردەوە و، ڕایگهیاند: "لەسەر داوای پاکستان و وڵاتانی دیکە، بەهۆی بهدهستهێنانی سەرکەوتنی سەربازیی مەزنان لەو ئۆپەراسیۆنەی دژی ئێران بەڕێوەمان برد، بەهۆی تۆمارکردنی پێشکەوتنی گەورە بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی تەواو و کۆتایی لەگەڵ نوێنەرانی ئێران، لەگەڵ ئەوەی گەمارۆکە بەتەواوی لە کاردا دەمێنێتەوە، بڕیارمان دا بۆ ماوەیەکی کورت پرۆژەی ئازادی ڕابگرین بۆ ئەوەی ببینین ئایا ڕێککەوتنەکە دهگاته ئهنجام و واژوو دەکرێت یان نا".