Ruslan Rehimov
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سوپای ئازەربایجان، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەرمینیای لە کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچیڤان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی شەرور و سەدەرەک سەربە کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچیڤان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەرمینیا بەدیکراوە کە پشکنینی ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئازەربایجانەوە خراوەتە خوارەوە.