Said Amori
25 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2025
قودس ــ AA
بە ھەزاران ئیسرائیلی لە تەل ئەبیب خۆپیشاندانی دژبە ئەنجامدانی جینۆساید لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە ئەنجامدانی جینۆساید لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، خزمەت بە حکوومەتەکەی بنیامین ناتانیاھو دەکات.
خۆپیشاندانەکەش لەسەر داوای ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیسرائیلی "پێکەوە بوەستین"، ئەنجامدرا.

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "ماوەی زیاتر لە ساڵێک و شەش مانگە شەڕ لە کەرتی غەززە بەردەوامە، ئەوەش تەنھا خزمەت بە سەرۆکوەزیران بنیامین ناتانیاھو بۆ مانەوەی لە دەسەڵات دەکات کە بەدیلیگیراوە ئیسرائیلەکانیش دەخاتە مەترسییەوە، جگە لەوەش فەڵەستینییەکان دەکوژرێن".

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران کە لە نێویاندا ئیسرائیلی و عەرەبی جوولەکە ھەبوون، بۆ یادی ئەو منداڵە فەڵەستینیانەی کە لە شەڕەکەدا کوژراون، خولەکێک بە بێدەنگی وەستان، ھەروەھا بە بەرزکردنەوەی چەندین لافیتە، داوایان کرد کە کۆتایی بە ھێرشەکانی سەر کەرتی غەززە بھێندرێت.
هەروەها لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران وێنەی ئەو منداڵانەیان بەرزکردەوە کە لە شەڕی غەززە، کوژراون.