Orhan Onur Gemici
20 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویكردهوه، دوو تیرۆریستی پەکەکە کە لە باکووری عێراقەوە هەڵاتبوون، لە خابوور خۆیان رادەستی بنکەی سەربازیی سەر سنوور کردەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە بە پێداگرییەوە لە دژی تیرۆریستانی پەکەکە بۆ خۆڕادەستکردنەوە بە هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە، دوو تیرۆریستی پەکەکە کە لە باکووری عێراقەوە هەڵاتبوون لە خابوور خۆیان رادەستی بنکەی سەربازیی سەر سنوور کردەوە.