Mohammed Ghifari,Çağrı Koşak
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
رامەڵڵا - AA
مەسیحییەکانی فەڵەستین لە کەناری رۆژئاوا بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ''شەممەی رووناکی'' رێپێوانێکیان ساز کرد.
لە شارەکانی بەیتوللەحم و رامەڵڵا لە کەناراوی رۆژئاوا، مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکان، بەبۆنەی "شەممەی رووناکی" کە باوەڕیان وایە حەزرەتی عیسا (سەلامی خودای لەسەر بێت) گوایە لە دوای لە سێدارەدانی دووبارە زیندوو دەبێتەوە، رێوڕەسمی ئایینی و ئاهەنگیان رێکخست.
مەسیحییەکان بە جۆش و خرۆشەوە تەماشای نمایشی تیمی موزیکی عەرەبی ئۆرتۆدۆکسیان کرد کە بە شەقامەکانی شاری دێریندا دەڕۆیشتن و چاوەڕێ بوون "رووناکی پیرۆز" لە کڵێسای گۆڕی پیرۆز (زیندووبوونەوە) دەربهێنرێت کە باوەڕیان وایە گۆڕی حەزرەتی عیسای لێیە.
هاووڵاتییە مەسیحییەکان بە هەڵگرتنی مەشخەڵ رێپێوانی رووناکی پیرۆزیان ئەنجام دا و بە رابەرایەتی تیپی موزیکی عەرەبی ئۆرتۆدۆکس هەتا کڵێسای مەهد (لەدایکبوون) لە شاری بەیتوللەحم بەردەوام بوون لە رێپێوانەکەیان.
لە دوای رێپێوانەکە بەبۆنەی "شەممەی رووناکی" نزا کرا و مۆم و مەشخەڵ داگیرسێندرا.
16.04.2023 رێوڕەسمی ''شەممەی رووناکی''ی مەسیحییەکان لە فەڵەستین
مەسیحییەکانی فەڵەستین لە کەناری رۆژئاوا بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ''شەممەی رووناکی'' رێپێوانێکیان ساز کرد.