Ömer Erdem,Ahmed Satti
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2023
خەرتوم – AA
سوپای سوودان رایگەیاند، تاکوو هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هێزێکی نیمچەسەربازییە لە سوودان و ئەو وەک "میشلیا" ناوی بردووە هەڵنەوەشێندرێتەوە، ناچنە ناو گفتوگۆ و دانوستانەوە.
سوپای سوودان نووسیوویەتی: "تاکوو میلیشیا یاخیبووەکانی حەمیدتی (فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، محەمەد حەمدان دەگلۆ) هەڵنەوەشێندرێتەوە ئامادە نابین بۆ هیچ جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێک".
سوپا داوای لە گەل کردووە نەچنە ناو پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا و دەڵێت: "ئاسایشی خۆتان بپارێزن و لەگەڵ میلیشیا یاخیبووەکان مەکەونە ناو پێکدادان. سوپا توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە بەخێرایی، بەڵام هەوڵ دەدەین لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا زیانتان پێ نەگات".
لە لایەکی دیکەیشەوە گوتەبێژی سوپای سوودان، نەبیل عەبدوڵڵا رایگەیاند: "سوپا رژدە لەسەر ئەوەی بەم نزیکانە سەقامگیریی و ئاسایش بگەڕێنێتەوە سوودان. نەماندەویست دۆخەکە ئاوای بەسەر بێت و سوودانییەکان بە چەک لەیەکتر رابسێن".
تەشەنەسەندنی گرژییەکانی سوودان دوای ناکۆکییەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا هات لەبارەی "چاکسازیی ئاسایشی سەربازیی".
پێکدادانەکان لە نزیک کۆشکی کۆماریی لە خەرتومی پایتەخت و ژمارەیەک شاری دیکەی سوودان بەردەوامن.