Zahir Sofuoğlu
08 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2022
زاگرێب ــ AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھاوتا کرواتییەکەی، زۆران میلانۆڤیچ سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی شاندی ھەردوو وڵاتیان کرد.
کۆبوونەوەکە دوای دیداری دووقۆڵیی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و زۆران میلانۆڤیچ کە لە زاگرێب پایتەختی کرواتیا ئەنجامدرا، دەستی پێ کرد.
ھەریەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار، محەمەد نوری ئارسۆی و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار وەک شاندی تورکیا ئامادەی کۆبوونەوەکەن.
ھەروەھا ھەریەک لە وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مستەفا ڤارانک و وەزیری بارزگانیی، محەمەد مووش و وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا، واحید کریشجی و وەزیری ژێرخان و گەیاندن عادل کارائیسماعیلئۆغڵو لە کۆبوونەوەکەدا، بەشدارن.