Zeynep Katre Oran
21 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2025
دوبەی - AA
لە چوارچێوەی چالاکی دوبەی ئێرشۆو ٢٠٢٥دا (Dubai Airshow 2025) کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو، فڕۆکەیەکی جەنگی هیندستان لە کاتی نمایشدا کەوتەخوارەوە.
فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری "HAL Tejas" کە لەلایەن هێزی ئاسمانیی هیندستانەوە بەکاردەهێنرێت، لە کاتی نمایش لە دوبەی ئێرشۆو ٢٠٢٥ کەوتەخوارەوە.
هێشتا بەرپرسانی فەڕمی هیچ ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، کە ئایا فڕۆکەوانەکە کورسی فڕێدانی بەکارهێناوە یان نا، ڕووداوەکە برینداربوونی لێکەوتووەتەوە یان نا.
شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، دووکەڵی چڕ لە ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئال مەکتوم بەرزبووەتەوە و، دەنگی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە ناوچەکەدا بیستراوە.