Sinan Doğan
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2021
بۆگۆتا - AA
له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بچووك له كۆماری دۆمۆنیكان، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته باسیان له‌وه كرد كه فڕۆكه‌كه كاتێک ویستوویه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی لاس ئهمریكاس له سانتا دۆمینگۆی پایته‌خت به‌په‌له بنیشێته‌وه، كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
له ئه‌نجامی رووداوهکەدا، نۆ كه‌س كه حه‌وتیان گه‌شیار و دووانیان تیمی فڕۆكه‌كه بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی لاس ئیسابێلای سه‌ربه كۆماری دۆمۆنیكان ده‌ستی به فڕین كردووه و ویستوویه‌تی به‌ره‌و ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا بچێت.
هاوكات لێكۆلینه‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.