Saadet Firdevs Aparı
12 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2023
تالاهاسی - AA
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی زریانێکی توندەوە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا گیانی لەدەست دا.
بەرپرسان رایانگەیاند، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی زریانەکەدا دارێک بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کەوتووە کە تیایدا بووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، کەسێکی دیکەی ناو ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بووە.
بەهۆی رەشەباوە رێگای ئینتەرستەیت 10 لە ویلایەتەکە، بەشێوەیەکی کاتی بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.