Esat Fırat
05 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2021
قودس - AA
سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس رایگەیاند کە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییدا ئامادەی پرۆسەیەکی سیاسیی نوێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین-ئیسرائیل.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، مەحمود عەباس لە شاری رامه‌ڵڵا ناوەڕاستی کەناری رۆژئاوا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی حكوومه‌تی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین، هادی عەمرۆ کۆبووەته‌وە.
له كۆبوونهوهکهدا سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس باسی له‌وه كردووه کە "دۆخی ئێستا" و بەردەوامبوونی قبوڵ نەکراوە و رایگه‌یاندووه "ئامادەی پرۆسەیەکی سیاسیین لەسەر بنەمای بڕیاره نێودەوڵەتییه‌كان".
عەباس ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو كه له پرۆسەی سیاسیی پشت بەستوو بە بڕیاره نێودەوڵەتییه‌كان سازكردنی کۆنگرەییهكی نێودەوڵەتی ئاشتیی به پێویست دەزانێت لەژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکان و چواقۆڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (رووسیا، ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا، نەتەوە یەکگرتووەکان) له پێناو کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهەڵات بێت.
مەحمود عەباس هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پێشخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئه‌مریكا كردووەتەوە و باسی له‌وه‌یش كردووە كه پێویستە گوشار بخرێتە سەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی چالاكییه‌كانی بنیاتنان و فراوانکردنی یهكهکانی جوولەکەنشین، له‌گه‌ڵ راگرتنی گوشاری سه‌ر زیندانیان و ئۆپەراسیۆنەکانی تیرۆرکردن.
رۆژی ٢٤ی ئەیلوولی رابردوو، سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كردبوو كه ئەگەر چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ کێشەی فەڵەستین-ئیسرائیل شكست بهێنێت، ئەوا یان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر گەڕانەوە بۆ بڕیاری ١٨١ی ساڵی ١٩٤٧ی نەتەوە یەکگرتووەکان، یان لە ناوچە مێژووییەکانی فەڵەستیندا له‌گه‌ڵ چارەسەرێکی یەک دەوڵەتییدا ده‌بن کە تیایدا هەموو کەسێک مافی سیاسیی یەکسانیان هەبێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل رازی نه‌بوو به سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧، پێدانی مافی گەڕانەوە به‌و فەڵەستینییانهی کە دووچاری کۆچی زۆرەملێ بووبوون و کۆتایی هێنان بە دروستکردنی یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشینی نایاسایی گفتوگۆکانی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لە مانگی نیسانی ٢٠١٤دا راگیران.