Islam Doğru
19 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
نیویۆرک - AA
لە یەکەم دانیشتنی پێشوەختەی ئەو دۆسیەیەدا کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارە بە شاردنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەت، "بەرواری دەستپێکردنی دادگاییکردن" لەنێوان لایەنەکاندا تاوتوێ کرا.
ترەمپ بەشداریی لە دانیشتنەکەدا نەکرد کە لە دادگای فیدراڵیی شاری فۆرت پیرس لە ویلایەتی فلۆریدا بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا کە پارێزەرانی ترەمپ و داواکاری گشتیی ئامادە بوون، تێزەکان خرانە بەردەم دادوەر ئایلین م. کانۆن سەبارەت بە دەستپێکردنی دادگاییکردنەکە.
لە کاتێکدا پارێزەرانی داواکاری گشتیی داوایان کرد کە دادگاییکردنەکە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دەست پێ بکات، پارێزەرانی ترەمپ پێداگرییان لەسەر ئەوەی کرد کە پێویستە دادگاییکردنەکە بۆ دوای وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوابخرێت.
لە کاتێکدا پارێزەرانی ترەمپ باسی لەوە دەکەن کە بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکە لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا دادپەروەرانە نابێت، بەڵام داواکاری گشتیی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا دەتوانێت دەسەڵاتی سەرۆکایەتییەکەی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی لە دۆسیەکە لێخۆشبوون بۆ خۆی دەربکات یان دۆسیەکە بە وەزیری داد هەڵبوەشێنێتەوە.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا کە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاند، دادوەر کانۆن رایگەیاند کە دواتر بڕیار دەدات سەبارەت بەوەی کەی دادگاییکردنەکە دەست پێ دەکات.
بەیانی رۆژی هەشتی ئابی ٢٠٢٢، لێکۆڵەرانی ئێف بی ئای هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەی نهێنیی.
لای خۆیەوە ترەمپ ئەو هەڵکوتانە و لێکۆڵینەوەکەی سەری بە سیاسیی ناوزەند کرد و داوای کرد ئەو بەڵگەنامانەی لە کۆشکی مارا لاگۆ دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن دادوەرێکی بێ لایەن یان دادوەرێکی تایبەتەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
سەرۆکی داواکاری گشتیی پێشوو، جاک سمیس کە وەک شارەزای دەسەڵاتی تایبەت دامەزرێنراوە بۆ لێکۆڵینەوەکان لەباری هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمدا و بەڵگەنامە نهێنییەکان، لێکۆڵینەوەکەی سەر ترەمپ بەڕێوەدەبات.