ABDULSALAM FAYEZ
15 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند کە ھێزەکانی سوپا، ھەوڵدەدەن گرژییەکان لە پارێزگای سوەیدا کۆنترۆڵ بکەن و ئەو کەسانەی دەستگیر بکەن کە لە یاسا دەرچوون.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانیی لە وەزارەتی بەرگریی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، گوتی: "ھێزەکانی سوپا چوونەتە نێو سەنتەری پارێزگای سوەیدا".
ڕاشیگەیاند کە ھێزەکانی سوپای بە چوونیان بۆ ناو سەنتەری پارێزگای سوەیدا، ھەوڵدەدەن گرژییەکان لە پارێزگاکە، کۆنترۆڵ بکەن و ئەو کەسانەیش دەستگیر بکەن کە لە یاسا دەرچوون.