Dildar Baykan Atalay
04 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2023
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئیمارات، عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهەیان لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرۆسەی رەزامەندی دەربڕین لەسەر رێککەوتننامەی هاوپشکی ئابووریی کە لەنێوان هەردوو وڵات واژوو کراوە تاوتوێ کرد.
سەرچاوە دیپلۆماتییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرۆسەی رەزامەندی دەربڕین لەسەر رێککەوتننامەی هاوپشکی ئابووریی کە لەنێوان هەردوو وڵات واژوو کراوە، هەروەها بیروڕایان لەبارەی پێشهاتەکانی بەڵقان ئاڵوگۆڕ کردووە.