Gökhan Çeliker, Muhammed Kılıç
11 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2026
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ١٢یەمین کۆبوونەوەی لیژنەی ستراتیژی باڵای نێوان ھەردوو وڵات و ژمارەیەک پرسی گرنگ سەردانی قەتەر دەکات.
چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە، ھاکان فیدان سەردانێکی فەرمی بۆ قەتەر ئەنجام دەدات.
بە گوتەی سەرچاوەکان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە سەردانەکەی بۆ قەتەر ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ١٢یەمین کۆبوونەوەی لیژنەی ستراتیژی باڵای نێوان ھەردوو وڵات و ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
سەرچاوەکان باسیان لەوەش کرد کە ھاکان فیدان لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، پەرۆشی تورکیا لە پێناو دەستەبەرکردنی ئازادی بۆ ھاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی ھورمز دووپات دەکاتەوە، چونکە ئەو پرسە لە ڕووی ئاسایشی ھەرێمیی و سەقامگیری ئابووریی، زۆر گرنگە.
ھەروەھا سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە ھاکان فیدان لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، جەخت لەسەر پێویستی بەھێزکردنی ھاریکارییەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیيەکان بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کردانەی کە دەبنە ھۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە لە سەرووییانەوە سیاسەتەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە.