Mikail Bıyıklı
16 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2026
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لەسەر پێداگریی قووڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و تورکیا کردەوە، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو پێشکەوتنانەی لە بوارە جیاجیاکاندا بەدەستهاتوون، بەتایبەتی لە هاوبەشییەکانی گەشەپێداندا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ئیمارات ئال نهەیان بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ئیمارات ئال نهەیان دەرفەتەکانی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات و ئەو هەنگاوانەیان تاوتوێ کرد کە ئامانج لێیان بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانە لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و سوودی گەلانی هەردوو وڵات.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لەسەر پێداگریی قووڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و تورکیا کرایەوە، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو پێشکەوتنانەی لە بوارە جیاجیاکاندا بەدەستهاتوون، بەتایبەتی لە هاوبەشییەکانی گەشەپێداندا.
هەروەها سەرکردەکان پرسە جێ بایەخە هاوبەشەکانی سەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و ئەو هەوڵانەی سەبارەت بەم پەرەسەندنانە دەدرێن، تاوتوێ کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ئیمارات ئال نهەیان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیار بوو ئەنجامی بدەن بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە و، جەختیان کردەوە کە لە زووترین کاتدا کۆدەبنەوە.