Muhammed Emin Canik
03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2020
بۆینس ئایرس-AA
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، بەهۆی زیادکردنی نرخی بلیتی مێترۆ لە سانتیاگۆی پایتەختی چیلی خۆپیشاندان دەستیپێکرد و دوای ماوەیەك ناڕەزاییەتییەکان بوون بە خۆپیشاندانی دژبە حکوومەت.
خۆپیشاندەران لە سانتیاگۆ و ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە پڕۆتێستۆکردنی حکوومەتەکەی سباستیان پینێرا، ناوبەناویش پێکداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس دروست دەبێت.
لە خۆپیشاندانەکەی ئەمجارەشدا، پۆلیس لە رێی گولـلەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژەوە بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، نرخی گواستنەوە بە مێترۆ لە سانتیاگۆی پایتەخت کە رۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن کەس بۆ گواستنەوە بەکاری دەهێنن، زیادکرا و بەمهۆیەشەوە لە شەشی ئەو مانگەدا، خۆپیشاندان دژبە زیادکردنی نرخی بلتتی مێترۆ دەستیپێکرد و تا ۱٨ی مانگ بۆ زۆرێك لە ناوچەکانی چیلی تەشەنەی کرد.
بەهۆی پێکداهەڵپژانی ناو خۆپیشاندانەکانیشەوە، ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیکەش برینداربوون، هەروەها نۆ هەزار و ۲۰۳ کەسیش دەستبەسەرکراون.
هەرچەندە سەرۆکی ئەو وڵاتە لەژێر فشاری شەقامدا پاکێجی هاوکاری ئابووری وڵاتەکەی و هەشت وەزیری کابینەکەی گۆڕی بوو، بەڵام تا ئێستا ناڕەزاییەتییەکان بەردەوامن.