Dmitri Chirciu,Muhammet Torunlu
20 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2025
مۆسکۆ ــ AA
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ١٣٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە ژمارەیەک ناوچەی ڕووسیا، خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئۆکراینا بە ئاراستەکردنی ١٣٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی ڕووسیا.
ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیاوە خراونەتە خوارەوە.
لەوبارەیەوە فەرمانڕەوای ناوچەی ساراتۆڤ باشووری ڕۆژھەڵاتی ڕووسیا، رۆمان بوسارگین ڕایگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئۆکراینا، ٣٠ خانوو و نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی ساراتۆڤ، زیانیان بەرکەوتووە.