Eşref Musa,Ömer Koparan
29 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2024
تەل ئەبیەز - AA
ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، لە پارێزگای ڕەققەی داگیرکراو لە باکووری سووریا، منداڵێکی ١٤ ساڵانی ڕفاند بەمەبەستی خستنەڕیزەکانیەوە.
ڕیدۆر ئەحمەد، گوتەبێژی "ڕابیتەی سەربەخۆی کورد" کە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردییە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە لە ڕەققە منداڵێکی ١٤ ساڵانیان بە ناوی (ئ.ه.) ڕفاندووە.
ڕیدۆر ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە ڕێگریی دەکات منداڵە ڕفێندراوەکان پەیوەندی بە خێزانەکانیانەوە بکەن.
ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە ئەو منداڵ و گەنجانەی دەیانڕفێنێت یان دەستبەسەریان دەکات، ڕەوانەی کەمپەکانی مەشق و ڕاهێنانیان دەکات بۆ وەرگرتنی ڕاهێنان لەسەر چەک.
لە سەری ساڵەوە تا ئێستا، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە لە پارێزگاکانی حەلەب، ڕەققە، دێرازۆر و حەسەکە کە داگیری کردوون زیاتر لە ٢٠ منداڵی ڕفاندووە و خستوونیەتە ڕیزەکانیەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا لە بارەی "منداڵانی ناو شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکانی ساڵانە" پەیوەست بە ماوەی کانوونی دووەم-کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بڵاویکردەوە کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/هەسەدە/ یەپەگە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ منداڵیان وەک سەرباز بەکارهێناوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا لێدوانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس خراوەتەڕوو کە دەڵێت: "زۆر نیگەرانم لەوەی منداڵان لەلایەن هەپەگە/پەکەکەوە وەک سەرباز بەکاردەهێندرێن. داوا لەوانە دەکەم واز لەوە بهێنن منداڵان وەک سەرباز و ئامانجی جیاواز بەکاربهێنن و تەواوی منداڵان ئازاد بکەن".