Jomaa Younis
31 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2025
غەززە ــ AA
سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی سەربە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدا و لە ئاکامدا، ١٠ فەڵەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی سەربە شاری خان یونس.
ھەر لەوبارەیەوە سەرچاوە پزیشکییەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ١٠ فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ھاوکات وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕاگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل لەو کاتەی لە ١٨ی ئەم مانگەوە کۆمەڵکوژییەکانی لە کەرتی غەززە دەست پێکردووەتەوە، ٩٢١ فەڵەستینی کوشتووە.