Abdullah Shukur
30 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە راگەیاندنەکانی رووسیا بڵاوکراونەتەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری سو-٢٥ لە ناوچەی پریمۆرسکی بەمەبەستی مەشقکردن فڕیوە و پاسان لە ناوچەیەکی نزیک یەکەی نیشتەجێبوون کەوتووەتە خوارەوە.
راشگەیەنرا کە فڕۆکەوانەکە بەھۆی پەرەشووتەوە رزگار بووە و پێشبینیش دەکرێت کە فڕۆکەکە بەھۆی کێشەی مۆتۆرەوە کەوتبێتە خوارەوە.
ھاوکات ھیچ کەسێک لە رووداوەکە گیانی لەدەست نەداوە و بریندار نەبووە.