Melike Pala,Hakan Türkmen
19 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە – AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێڵ ڕایگەیاند، بە توندی ئەو ھێرشانەی کە لەلایەن حووسییەکانەوە بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور ئەنجام دەدرێن، سەرکۆنە دەکەن.
جۆزێپ بۆرێڵ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ئاماژەی بەوەداوە کە تێکدانی ئاسایشی دەریایی نێودەڵەتی، مایەی قبوڵکردن نییە و پێویستە بووەستێنرێت.
ڕاشیگەیاندووە، یەکێتی ئەورووپا بە توندی ئەو ھێرشانەی کە لەلایەن حووسییەکانەوە بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور ئەنجام دەدرێن، سەرکۆنە دەکات و نووسیوویەتی: "لەگەڵ ھاوبەشەکانمان ھەماھەنگی دەکەین، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەری ڕووبەڕووی ھەڕەشەکانی سەر ئاشتی و ئاسایش ببینەوە".
لە ماوەکانی ڕابردوودا، بە تایبەتی دوای دەستپێکردنی ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، حووسییەکان لە یەمەن زنجیرەیەک ھێرشیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی دەریای سوور ئەنجامداوە.
ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان، گەشتە بازرگانییەکانیان لە دەریای سوور لە ترسی ھێرشی حووسییەکان ھەڵپەساردووە.